[ 10.03.2005 ] كومیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش به‌رده‌وامه ( چه‌ند وێنه‌یه‌ک له ئه‌لتاشه‌وه)
كومیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش له وه‌ڵاتی سوید به هه‌وڵی چه‌ند وه‌ڵاتپارێزێكی نه‌وته‌ویی و ته‌نیا به مه‌به‌ستی ئاوڕدانه‌وه له ئاواره‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش و ئه‌لكه‌رامه و سنووری ئوردن و عێراق دامه‌زراوه و هه‌وڵه‌كانیشمان له‌و پێناوه دا بووه و داوای هاوكاریشمان له هه‌مو حیزبه كوردییه‌كان كردوه. كاری ئه‌م كومیته‌یه دوره له هه‌ڵوێستی سیاسی و حیزبیانه و ته‌نیا وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی خزمه‌تی ئاواره كورده‌كان ئه‌كا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌س به كار بونمانه‌وه به ده‌یان كوردی دڵسوز له هه‌مو گوشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه‌وه پێوه‌ن‌دییان له گه‌ڵ گرتین و ئاماده‌ی هاوكاری بون، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه كاره‌كان به باشی پێش بچن هه‌وڵمان دا بۆ هاواهه‌نگ کردنی کاره‌کان كۆردیناسێونێكمان پێک بێنین و چه‌ند هاوکارێکیش له وڵاته‌کانی دیکه بخه‌ینه ناو کاره‌که. یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه له‌گه‌ڵ ئێمه پێوه‌ندی گرت كاك عارف باوه‌جانی بوو كه دانیشتووی وه‌ڵاتی نۆروێژه و ئێمه‌ش به خۆشحاڵییه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ستمان كرده كار كردن، به‌ڵام ناوبراو نه‌خۆشی خۆ ده‌رخستن و خۆ مه‌تره‌ح كردنی هه‌یه و هه‌ر له یه‌كه‌م ڕوژه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا كه له‌م كاره‌ی ئێمه به قازانجی تاکه که‌سی خۆی و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و ئه‌ندامیانه كێشه بۆ ئێمه دروست بكا، به‌ڵام وتمان وا باشتره كه كار بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه بكه‌ین نه‌ك كێشه دروست كردن و له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش هاوکارییه‌که‌مان هه‌ر به‌رده‌وام کرد. كه‌چی له كوت و پڕێكا كاك عارف ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه و ناوی كومیته‌كه‌ی گۆڕیوه و خۆشی كردوه‌ته سه‌رۆكی كومیته‌ی نۆێ. بێگومان كاك عارف و هه‌ر كه‌سێكی تر حه‌قی خۆیانه كومیته پێك بێنن و له ده‌ور هه‌ر بیر و باوه‌ڕێك پێیان خۆشه و باشه كۆ بنه‌وه ، به‌ڵام حه‌قیان نییه ئاوا بێ پرینسیبانه هه‌ل بقوزنه‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه كه كومیته‌مان پێك هێناوه و ئه‌رکه‌کانی کاریشمان دابه‌ش کردووه و مێكانیزمی حه‌ره‌كه‌ته‌كه بوه‌ین هه‌ڵمان بوه‌شێنێته‌وه ناوه‌كه‌شمان بگۆڕێ !!!! زور جێگای داخه كه له‌كاتێك دا ژن و منداڵ و په‌ك كه‌وته‌ی كورد له سه‌ر سنووری وه‌ڵاتان گیریان خواردووه و پێویستێان به یارمه‌تی هه‌یه، كه‌سانێكی ئاوا بازرگانییان به سه‌روه بكه‌ن و به قازانجی شه‌خسی و حیزبی له ئاوی لێڵ ماسی بگرن... ئێمه به هه‌موو هاو نیشتمانانی خۆشه‌ویست ڕاده‌گه‌یه‌نین كه كومیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش و كه‌رامه و سه‌ر سنووری ئوردن و عێراق به‌رده‌وامه له كاره‌كانی خۆی دا و هه‌تا چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵكه ڕون ده‌بێته‌وه له تێكۆشان نا وه‌ستێ و ناش هێڵی كه حیزبه‌كان به چاره‌نوسی ئه‌و خه‌ڵكه بازرگانی بكه‌ن.
ئه‌و كومیته‌یه‌ش كه كاك عارف دایمه‌زراندوه پیروزه و ئێمه ئاماده‌ی هاوكاری كردنیانین، به‌ڵام له ڕاستی دا ئه‌وه كومیته‌ی ئێمه نه‌بووه، به‌ڵكو كاك عارف وه‌ك ئه‌ندامێكی ئێمه بووه و ئێستا كه كومیته‌ی دیكه‌ی دامه‌زراندوه ئێمه داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌كه‌ین و هیوادارین سه‌ربه‌خۆێی خۆی بپارێزێ و به كه‌وچكه ئاوێ نه‌كه‌وێته مه‌له و خێرا، خێرا كۆمیته دانه‌مه‌زرێنێ ، مه‌رج ناوی كۆمیته و سه‌رۆكایه‌تی نییه، مه‌حه‌ك كاره و ئاوڕ دانه‌وه له‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره .
ئێمه به‌م زوانه ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له سه‌ر كاری كومیته‌كه‌مان پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری كورد ئه‌كه‌ین، و هیوادارین كه کوردستانی له داهاتووش دا هه‌ر وه‌ک ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو درێژه به پشتیوانی خۆیان بۆ په‌نابه‌ران بده‌ن. هه‌موومان پێكه‌وه یارمه‌تی هاووڵاتییه لێقه‌وماوه‌كانمان له ئێڕآق و ئوردن ده‌ده‌ین، پوێنگی حیزبی بۆ که‌س کۆ ناکه‌ینه‌وه.
كومیته‌ی پشتیوانی له ئاواره‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش، ئه‌لكه‌رامه و سه‌ر سنوری ئوردن و عێراق 08.03.2005 ------------------------------------- هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندی‌یه دا:
|
|
[Mediya.Net 2000 - 2005 © Copyright] |